گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزارەتی ڕۆشنبیری وەڵامی مەسعود بارزانی و کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی دەداتەوە

2021.04.22 - 22:26
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی ڕۆشنبیری وەڵامی مەسعود بارزانی و کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی دەداتەوە

ناس کورد- 

وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێم لەسەر پەیامەکانی بارەگای بارزانی و کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی دەربارەی تەشهیر و زمانی زبر لە میدیاکاندا هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، ئەو ماڵپەڕ و لاپەڕە و ڕایەڵە ئەلیكترۆنییانەی تۆڕی كۆمەڵایەتی کە خەریکی تەشھیر و سوک کردنی بەھاکانی کۆمەڵگان كە زۆربەیان سێیبەر و ھەڵگری بیرو باوەڕی  لایەنە سیاسیەکانن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی پەیامەکەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و  لاوان: 

 

بۆ بەڕێزان گشت لایەنە سیاسییەکانی كوردستان و

      رۆژنامەنوسان و راگەیاندکارانی ئازیز.

بابەت/  پەیامی میدیایی هاوسەنگ و سەنگین 

راگەیەنراوی بارەگای بارزانی كە لە ٢٠٢١/٤/٢٠ دا بڵاوكرایەوە و تایبەت بوو بە پەیامی بەڕێز کاک مەسعود بارزانی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن و میدیایی پارتی دیموكراتی كوردستان، كە لەناوەڕۆكیدا بەڕێزیان فەرمانی بەو دەزگایانە كردووە، خۆیان بە دوور بگرن لە دیاردەی ناپەسەندی بەكارهێنانی زمانی زبر لە ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا. ھەروەھا بەڕێز کاک کۆسرەت سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی وبەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەیادی ١٢٣ سالەی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا، پەیامێکی بڵاوکردەوە، داوا دەکات ڕۆژنامەنووسان پابەندی ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی بن و بابەتیانەو پیشەییانە ئەرکەکانیان جێ بەجێ بکەن و دووربکەونەوە لە زمانی تەشھیر و ھاندانی توندوتیژی.

 

ئێمە وێڕای دەستخۆشی و سوپاسگوزاریمان، بۆ ئەم دوو هەڵوێستە، بە ھەلی دەزانین لە یادی ١٢٣ ھەمین ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردیدا لەبەر ڕۆشنایی ئەم دوو پەیامە، ئەم پێشنیارانە بۆ ھەموو لایەک بخەینە ڕوو.

 

یەکەم: گشت لایەنە سیاسییەكانی كوردستان (ئەوانەی لەدەسەڵاتن و ئەوانەش كە ئۆپۆزسیۆنن) بەهەمان شێوە فەرمان بە دەزگا میدیاییەكانیان بكەن كە دوور بكەونەوە لە شێوازی ناشارستانی کاری میدیایی و بە تەواوی ڕەچاوی پێوەرە جیهانی و ناوخۆكانی كاری رۆژنامەنووسی و ڕاگەیاندکاری بكەن، بە تایبەتیش ڕەچاوی یاسا و ڕێنماییە بەركارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بكەن.

 

دووەم : وا باشترە گشت حزب و لایەنە سیاسیەكان خەڵك و جەماوەری خۆیان بە ئاقاری پاراستنی یەكڕیزی نیشتمانی و ئاشتەوایی كۆمەڵگای كوردستانەوە هانبدەن و ئاراستەیان بكەن و دووریان بخەنەوە لەهەموو جۆرە دیاردەیەكی توندڕەوی و سڕینەوەی یەكتری و بێ ڕێزیكردن بە نەتەوەو مێژووی كوردستان و سەروەرییەكانی. 

 

سێھەم : کەناڵەکانی ڕاگەیاندنیش پابەندی ئیتیک و موڕاڵی رۆژنامەوانی بن و ڕێز لە ئادابی گشتی و ڕەوشتی بەرزی کوردەواری بگرن و نەبنە ھۆکار بۆ زیاد بوونی توندو تیژی و کێشەی کۆمەڵایەتی.

 

پێوستە ھەمووان بەتایبەت لایەنە سیاسیەکان دور کەونەوە لە ھاندان و پشتگیری کردنی  ئەو سایت و لاپەڕەو ڕایەڵە ئەلیكترۆنییانەی تۆڕی كۆمەڵایەتی کە خەریکی تەشھیر و سوک کردنی بەھاکانی کۆمەڵگان كە زۆربەیان سێیبەر و ھەڵگری بیرو باوەڕی  لایەنە سیاسیەکانن، بەبێ جیاوازی. 

 

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ھەمیشە پشتگیری لە فراوان کردنی پانتایی زیاتری ئازادی ڕادەربرین و کاری راگەیاندن دەکات. 

 

ئێمە جارێکی تر وێڕای دەستخۆشی لە بڕیار و پەیامی کاک مسعود بارزانی و کاک کۆسرەت، داوا لە سەرۆک و سەرکردەکانی لایەنە سیاسییەکان دەکەین لە ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی، پەیام و بڕیاری خۆیان ئاراستەی میدیاکانیان بکەن،  پەیامێک  روەو ئاشتەوایی و یەكڕیزی و پاراستنی بەھا بەرزەکانی کوردەواری بێت، چونکە بە ڕاست ھەرێمی کوردستان و ھەموو لایەک لەبەردەم مەترسیەکی ڕاستەقینە داین. 

                       

         وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان

٢٠٢١/٤/٢٢