ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، بنکەی پۆلیسی سەرچنار تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بەفیشەک کەسێکی بریندار کردبوو و هەڵهاتبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی (پێنجشەممە ٢٢ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "پاش ئەوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تۆمەتبارێک تەقەی لەکەسێک کرد و برینداریکرد و دواتر ھەڵهات، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار (ر، پ، ز لەدایکبووی ١٩٩٤) دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو چەکەدا کە تۆمەتبار لەکاتی تاوانەکەیدا بەکاریھێنابوو."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەو بەپێی ماددەی (٣١/٤٠٥) لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە."