کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- کیم جۆنگ ئون، سەرۆکى کۆریاى باکور بەڕێگایەکى نوێ جەنەڕاڵێکى وڵاتەکەى دەکوژێت، ئەویش لەڕێى فڕێدانى بۆ نێو حەوزێکى پڕ لە ماسیى دڕندە. . بە گوێرەى ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەى میرۆرى بەڕیتانى، جەنەڕاڵێکى کۆریاى باکور کە ناوەکەى بڵاو نەکردووەتەوە، هەوڵى داوە کە پلانى کودەتا دابڕێژێ دژ بە کیم جۆنگ ئون، بەڵام هەرزوو ئاشکرابووە و بەو هۆیەوە سەرۆکى کۆریاى باکور بەڕێگایەکى سەیر و نوێ کوشتویەتى. . سەرۆکى کۆریاى باکور، بڕیارى داوە بە چەقۆیەک مەچەک و قاچەکانى ئەو جەنەڕاڵە بریندار بکرێت و فڕێ بدرێتە نێو حەوزێکى پڕ لە ماسى "پێرهانا"وە، کە ماسییەکى دڕندە و گۆشتخۆرە، بەڵام نازاندرێت بەهۆى ماسییەکانەوە جەنەڕاڵەکە مردووە یان بەهۆى ئەوەى خوێنێکى زۆرى لێ ڕۆشتووە. . ڕۆژنامە بەڕیتانییەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، کیم ئەو بیرۆکەیەى لە فیلمێکى ساڵى 1977ى جیمس بۆندەوە بۆ هاتووە کە لە بەشێکى ئەو فیلمەدا کەسێک بەو جۆرە دەکوژرێت. . .