گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تانەکان جێبەجێکردنى یاساى بودجە رادەگرن؟ پەرلەمانتارێک وەڵامدەداتەوە

2021.04.22 - 18:03
App store icon Play store icon Play store icon
تانەکان جێبەجێکردنى یاساى بودجە رادەگرن؟ پەرلەمانتارێک وەڵامدەداتەوە

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، تانەدان لە مادەیەک یان چەند مادەیەکى یاساى بوجە کاریگەرى ناکاتە سەر جێبەجێکردنى تا دەرچوونى بڕیارى دادگاى فیدراڵى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن خەلاتى پەرلەمانتارى هاوپەیمانى عێراقیون ئەمڕۆ پێنج شەممە بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، یاساى بودجە چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە، تانەدان لە مادەیەک یان چەند مادەیەک کاریگەرى ناکات لەسەرى و بەجێبەجێکراوى دەمێنێتەوە تا دەرچوونى بڕیارى دادگاى فیدراڵى.

 

وتیشى "حکومەت مافى هەیە تانە بدات لەهەر مادەیەک، ئەگەر پەرلەمان دەسەڵاتەکانى تێپەڕاندبێت، هەروەها پەرلەمان مافى کەمکردنەوەى ژمارەکانى هەیە نەک زیادکردنى".

 

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، تانەى پێشبینیکراو پەیوەست دەبێت بە قەرزى تایبەت بە کارەبا، کە کارێکى پێویستە و پەرلەمان لاینەبردووە، بەڵام بڕەکەى کەمکراوەتەوە.

 

پێشتر ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى راسپارد تانە لەهەندێ مادەى یاساى بودجە بدات، دواى ئەوەى وەزارەتى دارایی یاساکەى خستە بوارى جێبەجێکردنەوە.