گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هێرشێكى گەورەى هاکكەرە ڕوسيەكان بۆ سەر كۆمپانياى ئەپڵ ئەنجام درا

2021.04.22 - 17:35
App store icon Play store icon Play store icon
هێرشێكى گەورەى هاکكەرە ڕوسيەكان بۆ سەر كۆمپانياى ئەپڵ ئەنجام درا

ناس کورد- 

كۆمپانياى "ئەپڵ" ڕووبەڕووى هاككردنێكى گەورە بووەوە و هاکكەران داواى 50 مليۆن دۆلار دەكەن، بەپێچەوانەوە پلانەكانى داهاتووى كۆمپانياكە بڵاودەكەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گۆڤارى "theverge" پێنجشەمە (22ى نيسانى 2021) بڵاويكردووەتەوە، گروپێكى ڕوسى كە ناوى "Revil"ە كۆمپانياى "كوانتا"يان هاك كردووە، كە لقى دروستكەرى بەرهەمەكانى كۆمپانى Appleە.

 

ئەوەش هاتووە، ئەو گروپە داواى 50 مليۆن دۆلار سەرانە لە كۆمپانياى ئەپڵ دەكەن، بەپێچەوانەوە پلانەكانى داهاتووى كۆمپانياكە ئاشكرا دەكەن.

 

ئەو گروپە كە بە "يودينوكيبى"ش ناسراون، دوو ڕۆژ پێش ئێستا چەند وێنەيەكيان بڵاوكردەوە، بۆ سەلماندنى ئەوەى گەيشتوون بە هەندێك لە پلانەكانى ئەپڵ، بەڵێنى ئەوەشيان داوە كە ڕۆژانە بەردەوام دەبن لە بڵاوكردەوەى وێنەى نوێ تا ئەو كاتەى كۆمپانياكە سەرانەكە دەدات.

 

وێنە بڵاوكراوەكان بريتى بوون، لە پلانەكانى تايبەت بە ديزاينى iMac كە لە چەند مانگى داهاتوودا ئەپڵ ئەو بەرهەمە ڕادەگەيەنێت.