کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی چوار کەس بە ڕەگەز عەرەب، بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرد کە بەنیاز بوون لە بازگەی بانی مەقان، بڕێکی زۆر لە مادەی هۆشبەر لە سلێمانیەوە بگوازنەوە بۆ شاری بەغداد. . بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (ناس کورد) کەوتووە، ئاماژە بەوە دەکات، لە چوارەم شەوی جەژنی رەمەزان دوای ئەوەی لە رێگەی سەرچاوە تایبەتەکانیانەوە زانیاری‌یان پێگەیشت توانیوویانە له‌بۆسه‌یه‌كدا له‌بازگه‌ی بانی مه‌قان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر پاسێکدا کە بڕێكی زۆر له‌حه‌ب و ده‌رزی هۆشبه‌ری تێدا بوو. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئه‌و چوار كه‌سه به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن و تۆمه‌تبارن به بازرگانیكردن به‌و مادانه‌وه به‌پێی مادده‌ی 14ی هۆشبه‌ر به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌ندن و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه به‌رده‌وامه. .