گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەڕى سەخت لە قامیشلۆ دەستیپێکردەوە

2021.04.22 - 16:03
App store icon Play store icon Play store icon
شەڕى سەخت لە قامیشلۆ دەستیپێکردەوە

ناس کورد-

 

شەڕ و پێکدادانى سەخت لە قامیشلۆ دەستیپێکردەوە لەنێوان هێزەکانى ئاسایشى رۆژئاوا و چەکدارانى گروپى بەرگرى نیشتیمانى سەر بە سوپاى سوریا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی میدیاکانى نزیک لە ئیدارەى بەڕێوەبەرى رۆژئاواى کوردستان، لەئێستادا پێکدادانى سەخت لە گەڕەکى تەى روودەدات، دواى ئەوەى ئاگربەست شکێنرا.

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، دواى دەستپێکردنەوەى پێکدادانەکان هێزێکى زۆرى وەڵامدانەوەى خێرا بۆ پشتیوانى هێزەکانى ئاسایش رەوانەى گەڕەکەکە کراون.

 

پێکدادانەکان شەوى سێشەممە دەستیانپێکرد، دواى ئەوەى گروپى بەرگرى نیشتیمانى هێرشیکردە سەر خاڵێکى سەر بە هێزەکانى ئاسایشى رۆژئاوا، کە بەهۆیەوە ئەندامێکى هێزەکانى ئاسایش کوژرا.