گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەرلەمانتارێکى عێراق بە کۆرۆنا گیانى لەدەستدا 

2021.04.22 - 13:07
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى عێراق بە کۆرۆنا گیانى لەدەستدا 

ناس کورد- 

لەتەمەنیى 70 ساڵیدا سەرۆکى فراکسیۆنى دەوڵەتى یاسا لەپەرلەمانى عێراق بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە کۆچى دوایى کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لەپەرلەمانەوە (پێنجشەممە، 22ى نیسانى 2021) بە پەیامنێرى "ناس"ى ڕاگەیاند، بەرەبەیانى ئەمڕۆ عەدنان ئەسەدى پەرلەمانتارى دەوڵەتى یاسا لەپەرلەمانى عێراق بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە کۆچى دوایى کرد.

 

لەماوەکانى ڕابردودا بەهۆى دووچاربوونى بەڤایرۆسى کۆرۆناوە بەرگرى ئەسەدى لاواز دەبێت و کاریگەرى بۆ سەر کۆئەندامەکانى ترى جەستەى دادەنێت و لەئەنجامدا بەو هۆیەوە گیانلەدەست دەدات.

 

ئەسەدى سەرۆکى فراکسیۆنى دەوڵەتى یاسا دەبێت لەپەرلەمانى عێراق و ناویشى وەکو سیاسیەک دواى دەستبەکاربوونى وەکو بریکارى وەزارەتى ناوخۆ بۆ ماوەى 8 ساڵ بەدەردەکەوێت.