گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەسلێمانى کەبابخانەیەک داخرا کە گۆشتى لە تەوالێتدا هەڵگرتبوو  (وێنە)

2021.04.22 - 10:06
App store icon Play store icon Play store icon
لەسلێمانى کەبابخانەیەک داخرا کە گۆشتى لە تەوالێتدا هەڵگرتبوو  (وێنە)

ناس کورد-

قایمقامیەتى سلێمانى راگەیەندراوێکى لەبارەى داخستنى کەبابخانەیەک لەشارى سلێمانى بڵاوکردەوە کە گۆشتى لە تەوالێت هەڵگرتبوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قایمقامیەتى سلێمانى (22ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، سەعات یەکی ئەمشەو (2021.4.22) قائیمقامیەتی سلێمانی کەبابخانەی بەهارى داخست.

 

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، بەهۆی نەبونی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری  و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن لە شوێنەکەدا و نەشیاوی شوێنی هەڵگرتنی گۆشت و بەکارهێنانی تەوالێت وەک کۆگای عەمبارکردنی خواردەمەنیی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کەبابخانەی بەهار لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی داخست.

 

قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕێگەی (38) لیژنەوە بەشێوەیەکی بەردەوام چاودێری دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەکات، بەپێی خشتەی کارکردنی لیژنەکان لە بەرەبەیانێکی زوەوە تا درەنگانێکی شەو سەردانی شوێنەکان دەکەن و پشکنین بۆ ئەو کاڵاوشمەک و خواردەمەنییانە دەکەن رۆژانە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەکاردەهێنرێت.

 

لەکاتی هەبونی سکاڵا یان پێدانی زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان پەیوەندی بە ژماره‌ مۆبایلی (07708677777)ـه‌وه‌ بکەن.