گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەنها لە جەژندا 10 حاڵەتى پێوەدانی دوپشک لە کەلار تۆمارکراوە

2019.06.09 - 15:28
تەنها لە جەژندا 10 حاڵەتى پێوەدانی دوپشک لە کەلار تۆمارکراوە
ناس کورد- لە ماوەى سێ ڕۆژ جەژنی ڕەمەزاندا، 10 حاڵەتى پێوەدانی دوپشک سەردانی نەخۆشخانەى کەلاریان کردووە. نەخۆشخانەى فریاکەوتنى هەژار لە کەلار بە ناس کوردی ڕایگەیاند، حاڵەتەکانى پێوەدانی دوپشک لەناو شار و لە دەرەوەى شاردا بوون. هەر بەپێی ئامارەکان، لە ماوەى پشوی جەژندا، 15 حاڵه‌تى بریندارى ڕوداوه‌كانى هاتوچۆ، شەش حاڵه‌تى كه‌وتن و كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ له‌ سه‌ربان، 10 حاڵه‌تى پێوه‌دانى دوپشك و سێ حاڵه‌تى سوتان تۆمارکراون.