گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

نەوەيەكى نوێى كۆرۆنا لە ئەمەريكا دەركەوت.. بەرگرى دژە تەنەكان دەكات

2021.04.22 - 08:46
App store icon Play store icon Play store icon
نەوەيەكى نوێى كۆرۆنا لە ئەمەريكا دەركەوت.. بەرگرى دژە تەنەكان دەكات

ناس کورد- 

نەوەيەكى نوێى كۆرۆنا لە ولايەتى تەكساسى ئەمريكا دەركەوت و زانايان ئاماژە بەوە دەدەن، ئەو نەوەيە دژى "دژە تەنەكان"ى جەستە بەرگرى دەكات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێگەى "فۆكس نيوز"ى ئەمريكى (22ى نيسانى 2021) بڵاويكردەوە، زانايانى زانكۆى "Texas A&M" نەوەيەكى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆنايان بەناوى BV-1 دەستنيشان كردووە، ئەويش لە ليكى يەكێك لە خوێندكارانى زانكۆكە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، ئەو خوێندكارە نيشانەى سادەى وەك ئەنفلۆنزاى تێدا دەركەوتووە و 5ى ئازار پشكنينى بۆ كراوە پۆزەتیف بووە، دواتر 25ى مانگ پشكنينى بۆ كراوەتەوە بە هەمان شێوە پۆزەتیف بووە، بەپێى زانياريەكان ئەو نەوەيە بەرگرى دژى "دژە تەنەكان" دەكات.

 

بەپێى زانياريەكانى ناوەندى بەرەنگاربونەوەى نەخۆشيەكان و خۆپاراستنى لێيان لە ئەمريكا CDC، كۆرۆناى BV-1 نەوەيەكى نوێى كۆرۆناى گۆڕاوى بەريتانييە كە لە ئەمەريكا زۆر بڵاوە.

 

لاى خۆيەوە "بن نيومان" زاناى ڤايرۆسەكان لە كۆمەڵگەى تەندروستى جيهانى لە زانكۆى "Texas A&M" باسى لەوەكردووە، لە ئێستادا نازانن گرنگى ئەم نەوە نوێييە بە تەواوەتى چييە، بەڵام گۆڕانكاريەكانى لە گۆڕانكاريەكانى ئەو نەوانەى تر دەچن كە دەركەوتوون.