گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

شارەزایەکى کەشناسى: هاوینێکی گەرم بەڕێوەیە 

2021.04.21 - 23:35
App store icon Play store icon Play store icon
شارەزایەکى کەشناسى: هاوینێکی گەرم بەڕێوەیە 

ناس کورد-

شارەزایەکى کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبیی هاوینێکی گەرم دەکات لە ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی و دەڵێت "پلەکانی گەرما لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوینی ئەمساڵ بەراورد بەساڵانی ڕابردوو بەرزتر دەبێت". 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لوقمان حەوێز، شارەزای بواری کەشناسی لەهەرێمی کوردستان ( 21ی نیسانی 2021) لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە،"بەداخەوە هەموو ئەو پێشبینیانەی تا ئێستا دەیانبینم بۆ کەشو هەوای هاوینی ئەمساڵ 2021 ئاماژە بە هاتنی هاوینێکی گەرمتر دەکەن لەهاوینەکانی پێشتر لە زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە عێراق و هەرێمی کوردستانیشەوە".

 

 ئەو کەشناسە  ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە "تێکڕای پلەکانی گەرما پێدەچێت لە چەند پلەیەک بەرزتر بێت لە تێکڕاکانی پلەکانی ساڵانی پێشوو، بەتایبەتی لە مانگی پێنج، مانگی شەش و مانگی حەوتی ئەم هاوینە".