گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

رانیە؛ گەنجێک درایە بەر دەستڕێژى گولە و گیانى لەدەستدا

2021.04.21 - 23:18
App store icon Play store icon Play store icon
رانیە؛ گەنجێک درایە بەر دەستڕێژى گولە و گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

وتەبێژى پۆلیسى راپەڕین رایگەیاند، لەناحیەى حاجیاواى سەر بە قەزاى رانیە گەنجێک درایە بەر دەستڕێژى گولە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شۆڕش ئیسماعیل ، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین (21ى نیسانى 2021) بە "ناس کورد"ى راگەیاند "کەمێک پێش ئێستا لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای ڕانیە گەنجێکی تەمەن ٣٣ ساڵ درایە بەر دەستڕێژی گوللە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا".

 

"ناس کورد" زانیوویەتى : ئەو کەسەی کە ئەمشەو کوژراوە ناوی (سەرهەنگ خاڵندە) خێزاندارە و خاوەنی ٢ کچە و تەمەنی ٣٣ ساڵە دانیشتووی گەڕەکی دابانە لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای ڕانیە لەلای گۆڕستانی حاجیاوا دەستڕێژی گولەی لێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی نێردراوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە.