گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

یەکەم لێدوانى تەندروستی عێراق لەدواى تیپەڕاندنى یەک ملیۆن توشبووى کۆرۆنا 

2021.04.21 - 21:00
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانى تەندروستی عێراق لەدواى تیپەڕاندنى یەک ملیۆن توشبووى کۆرۆنا 

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لەسەرەتای سەرهەڵدانی لەعێراقدا، ملیۆنێک توشبووی تێپەڕاندوە، ئاماژەی بەوەشکرد، ڤاکسینەکان کوالێتییان بەرزە و هەر هەموویان سەلامەتن و تا ئەم کات و ساتە هیچ نیشانەیەکی لاوەکی لەسەر ئەو کەسانە دەرنەکەوتووە کە بەکاریان هێناوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتەکە (21ی نیسانی 2021) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمی عێراق ڕایگەیاند "لەسەرەتای دەرکەوتنی پەتای کۆرۆنا لەعێراق زیاتر لە ملیۆنێک توشبوو تۆمارکراوە، سەرباری ئەو ژمارە زۆرەش سیستمی تەندروستیی وڵات توانیویەتی مامەڵەی لەگەڵدا بکات و دەشتوانێت ژمارەی زیاتر لەخۆی بگرێت".

 

بەدر،ئەوەشی وتووە "پێشتر پێشبینی هەڵکشانی ئەو ژمارە زۆرەمان کردبووە و هۆشداریشمان لەبارەیەوە دابوو، بۆیە تاکە ڕێگا بۆ بەرگرتن لە ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخەکە، پەیڕەوکردنی وردی رێکارەکانی خۆپارێزیە". 

 

وتیشی"دەمامک بەستن، پەیڕەوکردنی مەودای دووریی نێوان تاکەکان و خۆکوتان بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، باشترین چارەسەرە بۆ قەڵاچۆکردنی پەتاکە و ڕزگاربوونمان لێی بە تەواوەتی". 

 

وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق جەختیلەوەشکردەوە" تائێستا هیچ نیشانەیەکی لاوەکی لەکاتی بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لەعێراق تۆمارنەکراوە، ڤاکسینەکان کواڵێتیان بەرزە و هەرهەموویان لەرووی پزیشکییەوە سەلامەتن و لە هەموو بنکە دیاریکراوەکان وەرگرتنی ڤاکسین بەردەستن".