گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کازمی چەند بڕیارێکى لەبارەى پڕۆژەکانى وەبەرهێنان دەرکرد 

2021.04.21 - 19:41
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی چەند بڕیارێکى لەبارەى پڕۆژەکانى وەبەرهێنان دەرکرد 

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ژێرخانی ئابوریی عێراق پڕ لەکێشە و گەندەڵیە و بەدەرە لەسیاسەتی پلاندارێژی و بەهەزاران دۆنم زەوی بەهەدەر دراوە، بۆیە دەبێت لێپێچینەوە لەو پرۆژانەدا بکرێت کە تائەم کات و ساتە ڕێژەی تەواوبوونیان 35%ی تێپەڕ نەکردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ( 21ی نیسانی 2021) لەمیانەی سەردانێکیدا بۆ دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند "دەبێت پرۆسەی وەبەرهێنان لە عێراق چاکسازیی تێیدا بکرێت و هەڵەکانی ڕابردوو دووبارە نەکرێنەوە".

 

وتیشی " ژێرخانی ئابوریی عێراق پڕلە کێشە و گەندەڵیە و بەدەرە لە سیاسەتی پلاندارێژی و بەهەزاران دۆنم زەوی بەهەدەر دراوە، بۆیە دەبێت لێپێچینەوە لەو پرۆژانەدا بکرێت کەتائەم کاتە وساتە ڕێژەی تەواوبوونیان 35%ی تێپەڕ نەکردووە".

 

کازمی ئاماژەی بەوەکرد " لەساڵانی ڕابردوودا بەشێکی زۆر لە پرۆژەکانی حکومەت دراون بەکەرتی وەبەرهێنان، بەڵام بەداخەوە بەشی هەرە زۆریان پرۆژەی وەهمی بوون یان تەگەرەیان تێکەوتووە".

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختیلەوەکردەوە "بەجددی کاردەکەن بۆ بەرپاکردنی پرۆسەی گشتگیری وەبەرهێنان لەسەرتاسەری عێراق، کە تێیدا وەبەرهێنەرە عێراقییەکان و بیانییەکان شانبەشانی یەکتر بەشداریی تێیدا بکەن" .

 

کازمی ئەوەشی نەشاردەوە "خۆم لە نزیکەوە سەرپەرشتی ئەو پرۆسەیە دەکەم و بەپێی یاسا لێپێچینەوە لەسەرپێچیکاران وگەندەڵکاران دەکەین، دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەبێت موڵەتی وەبەرهێنان لەو کەسانە  وەربگرنەوە کە رێژەی تەواوکردنی پرۆژەکانیان سفرە یان لە 35%ی تێپەڕنەکردووە".