ناس کورد-
وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە دەنگۆى بەقاچاخبردن ڤاکسین لە هەرێمەوە بۆ ئێران و لەچەند کاتژمێرى داهاتوودا ئەنجامەکەى رادەگەیەنرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جوتیار عادل لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا (21ی نیسانی 2021) ئاماژەى بەوەکرد، لە شەوى ڕابردووەوە سەرۆکى حکومەت لەسەرخەتە لەو بارەیەوە، وەزارەتى تەندروستى لەو بارەیەوە ڕاسپێردراوە بۆ بەدواداچوونى ئەو پرسە.
وتیشى، وەزارەتى تەندروستى لیژنەى لێکۆڵینەوى پێکهێناوە و بەدواداچوونى بۆ دەکات و لەچەند کاتژمێرى داهاتوودا ئەنجامەکەى ڕادەگەیەنرێت.
"حکومەت نیگەرانە لەو بارەیەوە، بەڵام هێشتا زووە بۆ ئەوەى بزانین ئەو ڤیدیۆیە ڕاستە یاخود نا، تا وەزارەت ئەنجامى لێکۆڵینەوەکەى ڕادەگەیەنێت"، جوتیار عادل وایوت.
زیاتر بخوێنەوە: ڕاستی ڤیدیۆی ’’بەقاچاخبردنی ڤاکسینی ڤایزەر لە کوردستانەوە بۆ ئێران’’