گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارییەکی مەترسیدار

’’پاشماوەی نەوت و تێزاب’’ دەڕژێتە دەریاچەی دەربەندیخانەوە

2021.04.21 - 13:59
App store icon Play store icon Play store icon
’’پاشماوەی نەوت و تێزاب’’ دەڕژێتە دەریاچەی دەربەندیخانەوە

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دەربەندیخان لە بەردەم کارەساتێکی تەندروستیدایە، پاشماوەی پاڵاوگەی نەوت و تێزاب تێکەڵى ئاوەکە بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (21ی نیسانی 2021) ڕایگەیاندووە، ئاوی دەریاچەی دەربەندیخان بەشێوەیەکی مەترسیدار پیس بووە و مەترسی گەورەی چەندین نەخۆشی ھەیە لەوانە شێرپەنجە.

 

ئەوەشی وتووە، "پاشماوەی پاڵاوگە و گۆڕەپانی نەوت و تێزابی تانجەرۆ و سلێمانی و ئێران دێتە دەریاچەی دەربەندیخان و بڕێکی زۆر قوڕقوشمی تێدایە، شەش ڕۆژ جارێک ئەم ئاوە بەسەر ھاوڵاتیان دابەش دەکرێت بەبێ ھیچ فلتەرێک، بەپێی پشکنینەکان نەک بۆ خواردنەوە بۆ ھیچ بەکارھێنانێک نابێت و نەخۆشی پێست دروست دەکات."

 

عەلی حەمە ساڵح باسی لەوەشکردووە، پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان کە 40%ی تەواو بووە، ئێستا وەستاوە کە دەیتوانی گرفتی ئاو چارەسەر بکات.