گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى ئاشکرا کرا

ئەو کوڕەی هەولێر دەستگیرکرا کە ’’هێرشیکردە سەر براژنەکەی و دایکی’’

2021.04.21 - 11:22
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو کوڕەی هەولێر دەستگیرکرا کە ’’هێرشیکردە سەر براژنەکەی و دایکی’’

ناس کورد-
پۆلسى هەولێر دەستگیرکردنى یەکێک لەو دوو تۆمەتبارەى ڕاگەیاند کە هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک و هێرشیان کردە سەر دوو ژن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەچەند ڕۆژى رابردوودا گرتەیەکى ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەکى بەرفراوان بڵاوبووەوە کە تێیدا دوو کەس دەرکەون کە هەڵدەکەوتنە سەر ماڵێک و یەکێکیان هێرشدەکاتە سەر دوو ژن.

 

هۆگر عەزیز، وتەبێژى پۆلیسى هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە بە "ناس کورد"ى راگەیاند، یەکێک لەو تۆمەتبارانە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنى ئەو کەسەى تریش بەردەوامە.

 

وتیشى، "تۆمەتبارەکە ئەو کەسەیە کە هێرشیکردووەتە سەر ئەو دوو ژنە، کە یەکێکیان براژنیەتی و ئەوی تریان دایکی براژنەکەیەتی".

بەوتەى هۆگر عەزیز، هۆکارى ڕووداوەکە بۆ "سەندنى پارە" بووە لەو دوو ژنە لەلایەن تۆمەتبارەکەوە.