گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ کرێکارێکی هێڵی شەمەندەفەر منداڵێک لە مردن ڕزگار دەکات

2021.04.20 - 20:31
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ کرێکارێکی هێڵی شەمەندەفەر منداڵێک لە مردن ڕزگار دەکات

ناس کورد-

لە وڵاتى هندستان ڕزگاركردنى منداڵێك لە مردنێكى مسۆگەر لەلايەن كرێكارێكى هێڵى شەمەندەفەرەوە كاردانەوەى زۆرى لێدەكەوێتەوە و ئەو كرێكارە ئەبێتە پاڵەوانى تۆڕە كۆمەڵايەتيیەكان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێ ئەو گرتە ڤيديۆيەى (20ى نيسانى 2021) لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان بڵاوكراوەتەوە، دواى ئەوەى لە سەر سەكۆى هێڵی شەمەندەفەرى وێستگەى فانگانى لە ڕۆژهەڵاتى بۆمباى، منداڵێكى شەش ساڵان لە دەست دايكى بەردەبێتەوە و دەكەوێتە سەر هێڵى شەمەندەفەرەكە و تواناى ئەوەى نييە بچێتە سەر سكەكە.

 

ئەوەش هاتووە، ژنەكە نابینا بووە و نەيتوانيوە منداڵەكە ڕابكێشێتە سەرەوە و هاوارى كردووە بۆ بەهاناوەچوون و لەو كاتەشدا شەمەندەفەرەكە بە تەواوەتى لە منداڵەكە نزيك بووەتەوە و مەترسى لەسەر ژيانى دروست كردووە.

 

بەپێى گرتە ڤيديۆييەكان لەو كاتەدا كرێكارێك خۆى هەڵدەداتە سەر سكەكە و بە ڕاكردن منداڵەكە هەڵدەگرێتەوە و دەيخاتەوە سەر سكەكە و خۆشى دەچێتەوە سەرەوە، هەموو ئەوەش تەنها دوو چركە پێش گەيشتنى شەمەندەفەرەکە.

 

ماڵپەڕى "ئۆديان ئێكسپرێس" بڵاويكردووتەوە، ئەو كرێكارە ناوى "مايۆر شيلكە"يە و تەمەنى 30 ساڵە و لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان دەنگۆيەكى زۆرى دروستكردووە و بە "پاڵەوان" ناودەبرێت و ستايشێكى زۆر دەكرێت.

لاى خۆيەوە شيلكە بە ڕۆژنامەى "ميد داى" هیندى وتوە، ئەو منداڵەم بينى كەوتە سەر سكەكە و شەمەندەفەرەكەش بە خێرايى لێى نزيك دەبويەوە، ئەگەر خێرا فرياى نەكەوتمايە ئەوا ژيانى لەدەست دەدا، خۆشى لە نزيكبوونەوەى شەمەندەفەرەكە ترساوە بەڵام هيچ كاتێك بۆ بيركردنەوە نەبووە و سوور بووە لەسەر ڕزگاركردنى ئەو منداڵە.

 

لەلايەكى ترەوە، بيوس گۆپال، وەزيرى هێڵى شەمەندەفەر لە هندستان ستايشى كار كارەى كردوو و بە كارێكى مرۆيى هاندەر وەسفى كردووە و جەختيلەوەشكردووەتەوە، كە ئەو كرێكارە پاداشت دەكرێت.