گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکان ببینە

پۆشاکێکی نوێ جەستەت هاوشێوەی پاڵەوانەکانی لەشجوانی لێ دەکات

2021.04.20 - 18:15
App store icon Play store icon Play store icon
پۆشاکێکی نوێ جەستەت هاوشێوەی پاڵەوانەکانی لەشجوانی لێ دەکات

ناس کورد-
بۆئەوەی لەشولارێکی جوان و ڕێکت هەبێت بەبێ وەرزشکردن و خۆماندووکردن هاوشێوەی پاڵەوانەکانی لەشجوانی لە جیهاندا، کۆمپانیایەکی چینی پۆشاکێکی نوێی لە سلیکۆن دروست کردووە کە شێوازی ماسولکەی گەورەت پێی دەبەخشێت لەماوەی چەند خولەکێکی کەمدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی "الحرة"ی ئەمریکی (20ی نیسانی 2021) بڵاویکردەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لەماوەی ساڵی ڕابردوودا کاریگەری زۆری هەبووە لەسەر ئەو کەسانەی کە خولیای ئەوەبوون کە لەشولارێکی گەورە و زراڤیان هەبێت، ئەوەش بەهۆی داخستنی ناوەندەکانی وەرزش و لەشجوانیەوە.


بەڵام کۆمپانیایەکی چینی لە ئێستادا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە بەشێوەیەکی کاتی توانیویەتی ئەو کێشەیە بۆ هەوادارانی ئەو بابەتە چارەسەر بکات، ئەوەش لەڕێگەی پۆشینی جلێکی تایبەت کەدوای پۆشینی جەستە لەشولارێکی هاوشێوەی ئارنۆڵد شوازینگەر وبیگ ڕامی دەبەخشێت".

me_ga.php?id=3343
ئاماژە بەوەکراوە، کۆمپانیاکە بە ناوی سمیتزن پۆشاکەکەی لە ماددەی سلیکۆن دروست کردووە کە بە شێوەیەکی زۆر ورد ماسوڵکەی گەورە وسنگی بەڕز وڕەق دەبەخشێت بەو کەسەی کە لەبەری دەکات، هاوشێوەی ئەستێرەکانی لەشجوانی بەبێ ئەوەی کەس بۆساتێک گومانی ئەوەی هەبێت کە ساختەیە یان دروست کراوە.


پۆشاکە نوێیەکە لە ماڵپەڕە بازرگانییە ئەلیکترۆنییەکانی چین ڕەواجی زۆری هەیە، نرخیان لەنێوان 120 بۆ 610 دۆلارە، ئەو نرخەش بەندە لەسەر بنەمای قەبارە و داپۆشینی نیوەی سەرەوەی لەش و قۆڵ و دەست، هەروەها جلی تەواو.

me_ga.php?id=3344
ئەوەشخراوەتەڕوو، "پۆشاکەکە پێشتر لە بازارەکاندا بوونیان هەبووە، بەڵام بەهۆی گرانی نرخەکەیان کەم کەس توانیویەتی بیکڕێت، لەئیستادا پێشکەوتنی تەکنیکی چاپکردنی 3D و پێشکەوتنی دیکەی تەکنەلۆژیا، نرخی ئەو جلە سەرسوڕهێنەرانەی کەم کردووەتە و وای کردووە کە زۆرکەس توانای ئەوەیان هەبێت ئەو پۆشاکە دەستبخەن".


ماڵپەڕە ئەمەریکییەکە باسی لەوەشکردووە، "هەرچەندە بەشێک لە کڕیارانی ئەو پۆشاکە دان بەوەدادەنێن کە ئەوەی ئەوان دەیکەن جۆرێک لە گزی وساختەکاریی، بەڵام ئەوان پێیانوایە پۆشینی ئەوجۆرە جلوبەرگانە زۆرباشترە لەخواردنی حەب و لێدانی دەرزی پرۆتین کە زیان بە تەندروستیان دەگەیەنێت و تووشی نەخۆشی درێژخایەنیان دەکات".

me_ga.php?id=3345