ناس کورد-
مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپشک کرا بە تانەدان لە هەندێک لە بڕگەکانی یاسای بودجە و وەزیری داراییش داوا لە سەرۆکایەتی کۆمار دەکات چاو بخشێنێتەوە بە هەندێک لە ڕاستکردنەوەکان لە یاساکەدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆ سێشەممەدا، 20ی نیسانی 2021، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی سەرپشک کرد تاکو لە دادگای فیدڕاڵی تانە بدات لە هەندێک لە بڕگەکانی یاسای بودجەی ساڵی 2021.
حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، "هەندێک لە بڕگەکانی بودجە لە بەرژەوەندی ڕێکارەکانی حکومەت نین."
هاوکات عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، "داوا لە سەرۆکایەتی کۆمار دەکەین چاو بخشێنێتەوە بە هەندێک لە ڕاستکردنەوەکان لە یاسای بودجەدا."
وتیشی، "دەمانەوێت بگەینە چارەسەرێکی باش بۆ بەرزکردنەوەى داهاتی تاک."
هاوکات وەزیری پلاندانانی عێراق وتی، "کازمی جەختی کردەوە لەسەر پێویستی خێرا جێبەجێکردنی بودجە."