گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

كازمی هەندێ لە هیڵەكانی پڕۆژە سیاسییەكەی ئاشكرا دەكات

2021.04.20 - 17:23
App store icon Play store icon Play store icon
كازمی هەندێ لە هیڵەكانی پڕۆژە سیاسییەكەی ئاشكرا دەكات

ناس کورد-

مستەفا كازمی لە بەربانگی پیاوانی ئاینی شیعە و سوننەدا باسی هەندێ پرەنسیپی پڕۆژە سیاسییەكەی كرد و ڕایگەیاند، سەردەمی پشك پشكێنەی تایفی كۆتایی هاتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەو بەربانگەدا كە ئێوارەى دوێنێ دووشەممە (19 نیسانی 2021) لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو، مستەفا كازمی تایفەگەریی پەیوەست كردەوە بە زایۆنیزمەوە و داوای لە پیاوانی ئاینی كرد كار لەسەر ڕێبازی میانڕەوی بكەن.


بەپێی شیكارێك كە ماڵپەڕەی ئاراب ویكلی بڵاویكردووەتەوە و "ناس كورد" بینیویەتی (20 نیسانی 2021) "كازمی بەزمانی گروپە چەكدارەكان خۆیان وەڵامیان دەداتەوە، ئەوان كازمی بە ملكەچی ئەمەریكا و ئیسرائیل دەزانن و ئەویش ئەوان تۆمەتبار دەكات بە كۆپیكردنی نمونەی زایۆنیزم".


بەپێی ماڵپەڕەكە كازمی لە هەوڵی گێڕانەوەی شكۆی دەوڵەت و كۆنتڕۆڵكردنەوەی سەرچاوەكانی داهاتدایە، كێشەی زۆریشی لەگەڵ ئەو لایەنانە هەیە پۆستەكان بە شایستەیی حیزب و تایفەكانیان دەزانن.

Image

لەم میانەیەشدا دەنگۆی ئەوە گەرمە كە حیزبی دەعوە كار لەسەر سەدرییەكان دەكات بۆ زیندووكردنەوەی هاوپەیمانێتی شیعە، بەڵام تائێستا هیچ پیشهاتێك بۆ ئاشتبوونەوەیان نییە.


بەقسەی ماڵپەڕەكە كازمی دوو كۆمەڵە نەیاری هەن، یەكەمیان گروپە چەكدارەكانی حەشدە كە هەژموونیان بەسەر ئاسایش و چەكدا هەیە و دووەمیان ئەو كۆمەڵە بەرپرسە مەدەنییەی ناو حكومەتن كە كۆنتڕۆڵی جومگەكانیان كردووە و كار بۆ حیزبەكانیان دەكەن.


لەدیداری پیاوانی ئاینی كازمی وتیشی، "دین كۆڵەكەی شوناسی كۆمەڵگای عیراقییە و نابێت سوكایەتی پێ بكرێت".