کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دوای ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکەی نێوان پارتی و یەکێتی سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی پارێزگاری کەرکوک، ئێستا مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە. . ئارێز عەبدووڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "مەکتەبی سیاسی لەبارەی کێشەکانی لەگەڵ پارتی سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری کەرکوک کۆدەبێتەوە ". . ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری بەشداریکردن یاخود نەکردن لە مەراسیمەکەی سبەی بۆ سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم دەدرێت. . بڕیاربوو ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لە شاری هەولێر کۆببنەوە و لەسەر ناوێک بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک ڕێکبکەون، بەڵام بەهۆکارێکی نادیار کۆبوونەوەکە ئەنجامنەدرا.