ناس كورد_
هەندێك پەیج و ماڵپەڕ وێنەیەكیان بڵاوكردەوە كە گوایە شمشێری زولفەقاری پێغەمبەری ئیسلامە، بەڵام سۆراغە تەكنیكییەكان دەریدەخەن شمشێرێكی هیندییە لە سەدەكانی 17 و 18 بەكارهاتووە و هی پێغەمبەر نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی (المسبار) بڵاویكردووەتەوە و "ناس كورد" بینیویەتی (20 نیسانی 2021) ئەو شمشێرەی گوایە وتراوە هی پێغەمبەرە ناوی (المخیف _ ترسناك) ـە و لەسەدەكانی 17 و 18 لە هیندستان بەكارهاتووە لەشەڕ و بەرەنگاربوونەوەكان و پەیوەندی بەپێغەمبەرەوە نییە.
بەپێی تۆمار و گیڕانەوە مێژوییەكان پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) نزیكەی 10 شمشێری جۆراوجۆری هەبووە، هەندێك لەوانەش میراتی بنەماڵەكەی بوون، یەكێك لەوانەش زولەفەقار بووە كە لەشەڕی بەدر ( 2 كۆچی) دەستی كەوتووە و حەفرێك لەناوەڕاستەكەیدا بووە و باسی ئەوەش نەهاتووە دوو دەم بووبێت.