گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى تەندروستى لەبارەى ناچارکردنى هاووڵاتیان بە وەرگرتنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا

2021.04.20 - 11:41
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى تەندروستى لەبارەى ناچارکردنى هاووڵاتیان بە وەرگرتنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا

ناس کورد-

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی داوادەکات، پێکوتەی کۆرۆنا بکرێتە ناچاری و دڵنیایش دەدات لەوەی پێکوتەی ئەسترازینیکا هیچ مەترسییەکی نییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی (20ى نیسانى 2021) بە (دەنگی ئەمریکا)ى ڕاگەیاند، ئێستا ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا بەراورد بە پێشتر خێراتر دەگاتە دەستمان و بەپێی ئەو بڕەش بەهەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) دانراوە دابەشکراوە". 

 

ئەوەشی وت، دەتوانم بڵێم هێشتا ئەو ڤاکسینەی دەگات بڕەکەی کەمە و ڕێژەی دانیشتوان زۆر لەوە زیاترە بەڵام بیرمان نەچێت گرنگترین خاڵ ئەوەیە تائێستا نەگەیشتوینەتە ئەوەی کە هاوڵاتی هاتبێت بۆ پێکوتە و بڵێن پێکوتە نەماوە". 

 

دووپاتیشیکردەوە جیاوازی لەنێوان جۆرەکانی کۆرۆنا و دژ بەکۆرۆنا (ڤاکسینەکان) نیە و باسی لەوەکرد، دکتۆر سەباح بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڤاکسینی سینۆفارمی وەرگرتووە و من ناوم نوسیووە بۆئەوەی ئەسترازینیکا وەربگرم، ڕاگەیاند، تائێستا هیچ حاڵەتێکی لاوەکی قورس بەهۆی پێکوتەی کۆرۆناوە نەبووەو گرنگە هاوڵاتیان دڵنیابن لەوەی کە دەبێت پێکوتەی کۆرۆنا هەر وەربگرن.

 

سەبارەت بەوەی ئایا وەرگرتنی ڤاکسین دەکرێتە ئیجباری لەهەرێم وەک ئەو دەنگۆیە لەعێراق باس دەکرێت؟ لەوەڵامدا د.یاد نەقشبەندی وتی، "ئێمە لەگەڵ ئەوەین هەتا بکرێت بەبەرزکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی هاوڵاتیان و بڵاوکردنەوەی ڕێنماییەکان و هاندانیان لەلایەن هەموو ئەو کەسانەی کە بەرپرسن لەبابەتەکە بکرێت، ئەوە زۆر زۆر گرنگە بۆ ئێمە بێگومان ئەوەی کە دەکرێت و دەبینرێت لە وڵاتان قۆناغ بەقۆناغ ئیجبار دەکرێت ڕەنگە ئێرەش لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕەنگە بەشێوەیەکی گشتی حکومەتی عێراقی وابکرێت کە دەبێت هەموو هاوڵاتیەک پێکوتەی کۆرۆنا وەربگرێت جا بەهەر ڕێگایەک لەڕێگاکان بێت".

 

د.یاد نەقشبەندی جەختی لەوەشکردەوە "من لەگەڵ ئەوەم کە دەبێت پێدانی پێکوتە ئیجباری بێت چونکە ناکرێت من خۆم کوتیبێت و کەسێکی تر و دوانی دیکە خۆی ناکوتێت دیسان کارەساتی کۆرۆنا ڕووبداتەوە".

 

د.یاد نەقشبەندی جەختی لەمەترسی دۆخی کۆرۆنا کردەوە و ئاشکرایکرد، "بەشێوەیەکی گشتی بمانەوێت و نەمانەوێت دۆخی کۆرۆنا لەئێستادا ئەوە نییە بوترێت ئێمە پاڵمان لێداوەتەوە و هیچ کێشە نییە، لەئێستادا ڕێژەی ئەوانەی لەناو نەخۆشخانەدایە 113 حاڵەتە نزیکەی 33 حاڵەتی لەبەشی چاودێری چڕدایە، وە 13 حاڵەت لەژێر ئامێری (سی پاپ) دایە واتە بەشێوەیەکی گشتی دەتوانرێت بوترێت نزیکەی 33 حاڵەت باری تەندروستیان ناجێگیرە و 13 حاڵەتیش شەڕی مەرگ و ژیان دەکات مانای وایە دۆخەکە هێشتا مەترسیدارە".