گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دابەشکردنى بەشەخۆراکى دووەم لەڕەمەزاندا دەستپێدەکات

2021.04.20 - 11:02
App store icon Play store icon Play store icon
دابەشکردنى بەشەخۆراکى دووەم لەڕەمەزاندا دەستپێدەکات

ناس کورد-

 

وەزارەتى بازرگانى دەستپێکردنى پڕۆسەى دابەشکردنى بەشە خۆراکى دووەمى لەمانگى رەمەزاندا راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قاسم حەمود بەڕێوەبەرى گشتى بازرگانى ماددە خۆراکییەکان لە وەزارەتەکە ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دواى تەواوکردنى دابەشکردنى پشکى دووەەمى زەیت و شەکر بۆ ئەمساڵ لەسەرجەم پارێزگاکان، لەئەمڕۆوە دەستدەکەن بە دابەشکردنى پشکى بەشە خۆراکى دووەمى مانگى رەمەزان.

 

وتیشى رۆنى زەیت لەلایەن کۆنترۆڵى جۆرییەوە پشکنینى بۆ دەکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە گونجاوی بۆ بەکارهێنان.

 

لەچەند رۆژى رابردوودا وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاندبوو، لە 95%ی هاووڵاتیانی عێراق ئەوبەشە خۆراکەیان بەتەواوەتی وەرگرتووە کەپێش مانگی ڕەمەزان لەلایەن وەزارەتەکەیانەوە  دابەشکراوە، هەفتەی داهاتووش بەشەخۆراکێکی دیکە دابەشدەکرێت.