گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى ناوخۆ: بکوژى ژنەکەى هەولێر لەناو شار نەماوە

2021.04.20 - 10:38
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى ناوخۆ: بکوژى ژنەکەى هەولێر لەناو شار نەماوە

ناس کورد-

 

وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بکوژى ژنە 21 ساڵانەکەى هەولێر کە مێردى خۆى بووە لەناو شار نەماوە و هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنى بەردەوامە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێبەر ئەحمەد ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لەدواى ئەنجامدانى تاوانەکە، تاوانبارەکە رایکردووە و لەناو شار نەماوە، هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵى هەوڵى بەردەوامن بۆ دۆزینەوەى شوێنەکەى و دەبێت دەستگیر بکرێت و رادەستى دادگا بکرێت.

 

وەزیرى ناوخۆ بەشێک لە کەناڵەکانى راگەیاندنى تۆمەتبارکرد بەوەى بووەتە هۆکارى بەرزبوونەوەى حاڵەتەکانى کوشتن و خۆکوشتن بەتایبەت لەلاى ژنان، ئەوەش بەهۆى شێوازى مامەڵەیان لەگەڵ ئەو کەیسانە و چاوپێکەوتن لەگەڵ تاوانباران و چونە ناو وردەکارییەوە.

 

وتیشى لەگەڵ داواکارى گشتى قسەیان کردووە کە بەدواداچوونى جدى لەو بارەیەوە بکات و هەر کەناڵێک پێچەوانەى یاسا کار لەسەر کەیسەکان بکات لێپێچینەوەى لەگەڵدا بکرێت.

 

رۆژى ١١ى نیسان ژنێکى تەمەن ٢١ ساڵان بەناوى زەهرا لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لەهەولێر کوژرا. لەدواى رووداوەکەوە هاوسەرەکەى هەڵهاتووە و هێشتا دەستگیرنەکراوە.  

 

چەند رۆژێک دواى رووداوەکە مەسرور بارزانی سەرۆکى حکومەتى هەرێم وه‌زیری ناوخۆی ڕاسپارد بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی تۆمه‌تبارى رووداوەکە به‌ سزای خۆی بگات.