گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

زانیارى لەسەر لێکۆڵینەوەکان لەبارەى هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى هەولێر ئاشکراکرا

2021.04.20 - 10:34
App store icon Play store icon Play store icon
زانیارى لەسەر لێکۆڵینەوەکان لەبارەى هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى هەولێر ئاشکراکرا

ناس کورد-

وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەنجامدەرانى هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى هەولێر لەدەرەوەى سنورى هەرێمەوە و لەپشت هێڵەکانى سوپاى عێراقەوە هاتوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێبەر ئەحمەد ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، هێرشى سەر فڕۆکەخانەى هەولێر کە لەرێگەى درۆنەوە ئەنجامدراوە بۆ بە ئامانج گرتنى هێزەکانى هاوپەیمانانە لەناو فڕۆکەخانە، قسە لەگەڵ هاوپەیمانان کراوە کارێک بکرێت هەرێم نەبێتە قوربانى ئەو ململانێیەى لەعێراق هەیە.

 

وتیشى هێرشبەرەکان لەدەرەوەى سنورى هەرێمەوە و لەپشت هێڵەکانى سوپاى عێراقەوە هاتوون و تا ئێستا کەس دەستگیرنەکراوە، هێرشەکە مەترسیدار بووە کە لەڕێگەى درۆنەوە ئەنجامدراوە.

 

رێبەر ئەحمەد باسى لەوەشکرد، بۆشایی نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق هەلێکى لەبارەى بۆ گروپە چەکدارەکان دروستکردووە و لەگەڵ عێراق لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەى گروپەکان نەتوانن سود لەو بۆشاییە وەربگرن.

 

دەشڵێت، لێکۆڵینەوەکان لەبارەى هێرشەکە بەردەوامە و هەرکاتێک گەیشتە ئەنجام رایدەگەیەنن.