گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

جێگرى پێشووترى سەرۆکى ئەمەریکا کۆچى دوایى کرد

2021.04.20 - 09:23
App store icon Play store icon Play store icon
جێگرى پێشووترى سەرۆکى ئەمەریکا کۆچى دوایى کرد

ناس کورد-

والتەر موندیل، جێگرى پێشووترى جیمى کارتەر سەرۆکى ئەمەریکا لە تەمەنى 93 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وتەبێژى بنەماڵەى والتەر (20ى نیسانى 2021) بە ماڵپەرى ئەکسیۆسى راگەیاند، بەرەبەیانى ئەمڕۆ (دووشەممە) والتەر مۆندیل جێگرى پێشووترى جیمى کارتەر سەرۆکى ئەمەریکا کۆچى دوایى کرد.

 

مۆندیل سیاسى و دبلۆماتکار و پارێزەر بوو، لەسەردەمى سەرۆکایەتى جیمى کارتەر بووە جێگرى سەرۆک و پێشتریش سیناتۆر بوو لە ویلایەتى مینیسوتا.

 

موندیل لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەى ئەمەریکا لە ساڵى 1984 کاندیدى دیموکراتەکان بوو بۆ پۆستى سەرۆکى ئەمەریکا بەڵام لەبەرامبەر رۆناڵد ریگان هەڵبژاردنەکەى دۆڕاند.