ناس کورد-
سەرۆک وەزیرانى عێراق لەمیانەى ئەنجامدانى ئێوارەخوانێکى بەربانگکردنەوە بۆ ژمارەیەک لە پزیشک و کارمەندانى تەندروستى داواى لە هاووڵاتیان کرد کە پەلە بکەن لە وەرگرتنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق (19ى نیسانى 2021) ئێوارەخوانێکى بەربانگکردنەوەى بۆ ژمارەیەک لە پزیشک و کارمەندى تەندروستى ئەنجامدا و رایگەیاند "زیاتر لە ساڵێکه سوپای سپی هەوڵی گهورهی بۆ پاراستنی هاوڵاتیان له پهتای ڤایرۆسی كۆرۆنا داوه، لە سهردهمی ئهو پەتایەشدا پزیشكان و کارمەندانی تەندروستی نمونەیەکی بەرزیان پێشكهش به گهلی عێراق كردووە".
رونیشیکردەوە، کارمەندانى تەندروستى لە قۆناغى کارى وەزیفى خۆیانەوە بۆ قۆناغى پاراستنى کۆمەڵگە هەنگاویان ناوە. لە روبەڕوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناش کارمەندانى تەندروستى نمونەیەکى بەرزیان نیشانداوە.
کازمى داواشى لە هاووڵاتیانى عێراق کرد پەلە بکەن لە وەرگرتنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا.