گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تا پارتی لەسەر پارێزگاری کەرکوک رێکنەکەوێت بەشداری هیچ شتێک ناکەین

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی ئەنجامنەدرا

2019.06.09 - 11:49
App store icon Play store icon Play store icon
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی ئەنجامنەدرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی بەهۆکارێکی نەزانراو ئەنجامنەدرا و  بەرپرسێکی یەکێتیش دەڵێت: " تا پارێزگارێکی یەکێتی بۆ کەرکوک دانەنرێت، یەکێتی بەشداری لە هیچ شتێکدا ناکات". . بڕیاربوو ئەمرۆ یەکشەممە 9ی حوزەیران پارتی و یەکێتی بۆ ڕێککەوتن لەسەر ناوێک بۆ پارێزگاری کەرکوک کۆببنەو بەڵام کۆبوونەوکە ئەنجام نەدرا هیچ لایەکیان تائێستا ڕوونکردنەوەیەکیان لەوبارەیەوە نەداوە. . پێشتر ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "زیاتر لە دوو ناومان دیاریکردووە بۆ ئەوەی پارتی بیانوو نەگرێت و بەدیلمان هەبێت". . لەو بارەوە زوبێر عوسمان، جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئاگاداری هۆکاری ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکە نییە، بەڵام پێویستە پارتی لەسەر یەکێک لە کاندیدانی یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک ڕێکبکەوێت. . جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، کۆتا هەڵوێستی یەکێتی ئەوەیە، تا پارێزگارێکی یەکێتی بۆ کەرکوک دانەنرێت، یەکێتی بەشداری لە هیچ شتێکدا ناکات. . ئەمە لەکاتێکدایە بڕیارە سبەی دووشەممە مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وک سەرۆکی هەێم بەڕێوەبچێت. .