گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

دوای پشكنینی كۆم.. چین ڤاكسینێكی جیاواز بۆ كۆرۆنا تاقی دەكاتەوە

2021.04.19 - 22:14
App store icon Play store icon Play store icon
دوای پشكنینی كۆم.. چین ڤاكسینێكی جیاواز بۆ كۆرۆنا تاقی دەكاتەوە

ناس کورد-
کۆمپانیایەکی چینی تایبەت بە دروستکردنی ڤاکسینەکان، تاقیکردنەوە تەختییەکانی دەست پێکردووە بۆ دروستکردنی ڤاکسینێک کە بە شێوازی هەڵمژین لەڕێگەی لوتەوە دەدەرێت بە مرۆڤ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرز ( 19ی نیسانی 2021)، یوکسفین یو، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای CanSino Biologic چینی دەڵێت، "ڤاکسینی هەڵمژراو دەتوانێت کاریگەرتر بێت لە کوتان بە دەرزی، ئەوەش کاتێک ڕێگری دەکات لە ڤایرۆسەکە لەکاتی چونەژوورەوەی بۆ ناو جەستەی مرۆڤ لە ڕێگەی ڕێڕەوە هەواییەکانەوە".


ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڤاکسینەکە لەچەند چینێکی پارێزەر پێکهاتووە، ئەگەر چینی یەکەم سەرنەکەوت و ڤایرۆسەکە زیاتر لە جەستەدا بڵاوبوویەوە، ئەوا بەشەکانی تری سیستەمی بەرگری دەتوانن دوچاری ڤایرۆسەکە ببنەوە، بۆیە توێژاڵ و چینی زیاتر بۆ پێکوتەکە دانراوە".


یۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو، ڤاکسینە نوێیەکە دەتوانێت ڕێگریی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات و شەڕ لەدژی بکات کاتێک دەچێتە ناو ڕێڕەوە هەواییەکانی کۆئەندامی هەناسەدانی مرۆڤەوە، ئەوەش بە چالاککردنی دژە تەنەکانی خانەی ( T ) و خانە لیمفاوییەکان لەخوێندا کە ڕۆڵی سەرەکیان هەیە لەبەهێزکردنی سیستمی بەرگریی لەش.


ئەوەشی ئاشکراکردووە، داتا سەرەتاییەکانی تاقیکردنەوە تەختییەکانی قۆناغی سێیەمی پێکوتە نوێیەکە بەرێژەی زیاترلە 68%دا سەرکەوتووبووە و توانیویەتی لەدوای دووهەفتە لەوەرگرتنی رێگریی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات لەڕێرەوە هەواییەکانی کۆئەندامی هەناسەدانی مرۆڤدا، لە کاتێکدا کە ئەو ڕێژەیە پاش چوارهەفتە کەمبووەتەوە بۆ 65%.

پێشتر هەرێمێکی چین بڕیاری دا پشکنین کۆرۆنا لەڕێگەی کۆمەوە بکرێت، ئەوەش توڕەیی زۆر وڵاتی بەدوای خۆیدا هێنا بەوپێیەی ڕێگەیەکی بێزارکەرە بۆ مرۆڤەکان.