گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستيی عێراق: هیچ کەسێک بەهۆی وەرگرتنی ڤاکسینەوە نەمردووە

2021.04.19 - 20:37
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستيی عێراق: هیچ کەسێک بەهۆی وەرگرتنی ڤاکسینەوە نەمردووە

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرای کرد، تائێستا هیچ هاوڵاتییەک لە عێراق بەهۆی کوتانی بە ڤاکسینەکانی کۆرۆنا نەمردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ریاز عەبدولئەمیر حەلەفی، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، هیچ کەسێک بەهۆی کوتانییەوە بە ڤاکسینی کۆرۆنا گیانی لەدەستنەداوە و دەشڵێت، هیچ بڕیارێکی نوێ نییە لەبارەى سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ.

 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تائێستا 241 هەزار و 639 کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان بەکارهێناوە لە عێراق.

 

تاوەکو ئێستا، هەرسێ جۆری ڤاکسینی سینۆفارمی چینی، ئەسترازینیکای بەریتانی و فایزەری ئەمریکی لە عێراق بەکارهاتوون.