گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆیەکی شۆکهێنەر..ئامێرێکی وەرزشکردن منداڵێک قوت دەدات

2021.04.19 - 20:10
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆیەکی شۆکهێنەر..ئامێرێکی وەرزشکردن منداڵێک قوت دەدات

ناس کورد-
بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکی شۆکهێنەری منداڵێک بچوکی ئەمەریکی لەکاتی یاریکردنی لەگەڵ خوشکەکەیدا لە ماڵەوە و کەوتنە ژێرئامێری وەرزشی و پاشان ڕاکێشانی لەلایەن ئامێرەکەوە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەکارهێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان دەستاودەستی گرتە ڤیدیۆیەکی ترسناکیان کرد کە تێیدا منداڵێکی بچوک خەریک بوو لەلایەن ئامێرێکی وەرزشی تایبیەت بە ڕۆشتن قوت بدرێت.


لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە، منداڵەکە بەئارامی یاری لەگەڵ خوشکەکەی دەکات لەماڵەوە، پێش ئەوەی میزڵدانەکەی لەژێرئامێری ڕۆشتنەکەدا گیربخوات و کارەساتی لێ بکەوێتەوە.


گرتە ڤیدیۆیەکە لەلایەن کامێرای چاودێری ماڵەوە تۆمارکراوە، کە تێیدا تۆماری ئەوەساتەی کردووە کە منداڵەکە یاری بە میزڵدانەکەی دەکات لە کاتێکدا خوشکەکەی لەسەر ئامێرەکەیە و دواتر دادەبەزێت ودەوەستێت، کاتێک براکەی دەچێتە ژێر ئامێرەکە بۆئەوەی میزەڵدانەکەی بهێنێتە دەرەوە وبە شێوەیەکی شۆکهێنەر لەژێر ئامێرەکە ڕزگاری دەبێت".


دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکە دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا هۆشداریاندا و هانی خاوەنی ئەوجۆرە ئامێرانەیاندا کەدەبێت لە کاتی تەواوکردنی وەزشەکانیان بیکوژێننەوە، چونکە چەندین ڕووداوی نەخوازراوی لێکەوتووەتەوە و منداڵێکیش بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە" .