گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

مژدەیەک لە تەندروستیی جیهانییەوە لەبارەى كۆتاییهاتنی کۆرۆنا

2021.04.19 - 19:40
App store icon Play store icon Play store icon
مژدەیەک لە تەندروستیی جیهانییەوە لەبارەى كۆتاییهاتنی کۆرۆنا

ناس کورد-

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، ئامڕازی تەواو لە بەردەستدایە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تیدروس ئادهنۆم گیبرویسوس، بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا لە شاری جنێف لەبارەى دابەشکردنی ڤاکسینەکان وتی، "ئامڕازمان هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەم پەتایە لە چەند مانگی داهاتوودا ئەگەر بە بەردەوامی و دادپەروەرانە ئەنجامی بدەین."

 

بەڵام تیدروس نیگەرانی خۆی دەربڕی لەبارەى بەخێرایی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان 25 ساڵ بۆ 59 ساڵدایە و وتی، "لەوانەیە پەیوەندی بە جۆرێکی تری ڤایرۆسەکەوە هەبێت."

 

باسی لەوەشکرد، "لە نۆ مانگی یەکەمیدا پەتاکە بووەهۆی مردنی یەک ملیۆن کەس، دوای چوار مانگیش گەیشتە دوو ملیۆن، لەئێستادا و دوای سێ مانگ، ژمارەی مردن بە پەتاکە گەیشتووەتە سێ ملیۆن."

 

لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2020ەوە، قەیرانێکی تەندروستی ڕووی لە جیهان کردووە بەهۆی بڵاوبوونەوەى پەتای کۆرۆنا، سەرەتا لە شاری ووهانی چینەوە بڵاوبوویەوە و زیانێکی زۆری بە کەرتی تەندروستی و ئابوری و گەشتیاری و گواستنەوە و بۆرسە و دابەزینی نرخی وزە گەیاند.

 

تاوەکو ئەمڕۆ دووشەممە، 141 ملیۆن کەس لە جیهاندا توشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش سێ ملیۆن و 22 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.