ناس کورد-
دیسان ئاماری نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هەڵکشایەوە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 277 توشبووی نوێی نەخۆشییەکە دەستنیشان کراون، هەروەها 14 کەسیش بەهۆیەوە مردوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بۆ ئەمڕۆ دووشەممە (19ی نیسانی 2021)، لەو ماوەیەدا 716 توشبوو نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.