گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

’هەڵەیەكی گەورە’ لە بودجەی 2021 عێراق ئاشكرا دەكرێت

2021.04.19 - 13:50
App store icon Play store icon Play store icon
’هەڵەیەكی گەورە’ لە بودجەی 2021 عێراق ئاشكرا دەكرێت

ناس كورد-

لەیاسای بودجەی 2021 عێراقدا داهاتە نەوتییەكانی بودجە بە دەوروبەری 81.171  ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە لەسەر بنەمای هەناردەی 3 ملیۆن و 250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لەنەوتی خاو بەنرخی 45 دۆلار كە بەهای هەر دۆلارێكی 1450 دینارە، لەكاتێكدا لێكدانی ئەو ژمارەیە لەگەڵ 365 ڕۆژ ئەوە دەردەخات داهاتەكە 77.402 ترلیۆنە و سێ ترلیۆنی كەمترە لەوەی خەمڵێنراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شارەزای ئابووری و مامۆستای زانكۆی بەسرە د. نەبیل مەرسومی لە شیكارێكدا (19 نیسانی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی دەڵێت "ئەو هەڵە كارەساتاوییە هەڵەیەكیتری لەسەر كەڵەكەبووە كە خەمڵاندنی قەبارەی كورتهێنانی بودجەیە لە كۆتاییدا و ئەویش دەبێت 3.769 ترلیۆن دینار بۆ 28.672 ترلیۆنە كورتهێنانەكەیتر زیاتر بكرێت كە هەیە و بكرێتە 32.441 ترلیۆن دینار".

 

مەرسومی ئەوەش دەخاتەڕوو ئەو كورتهێنانە هەڵەیە بەهیچ شتێك پڕ نەكراوەتەوە چ بەقەرزی ناوخۆیی بێت یان دەرەكی لەكاتێكدا دەبێت بودجە زۆر وردبێت لە ژمارە و خەمڵاندنەكانی.

 

حكومەتی عێراق ڕەخنەی زۆری لە دەستكاریكردنی بڕگە و بابەتەكانی بودجە هەیە لە پەرلەمان و لیژنەی دارایی و سەرۆك وەزیرانی عێراق مستەفا كازمی لە سەماوە ڕایگەیاند كە تانە لەهەندێك بڕگەو مادەی دەدات لەبەردەم دادگای فیدراڵی.