گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشبینییەک بۆ بەرزبوونەوەى زیاترى پلەکانى گەرما و ئەگەرى نمەباران 

2021.04.19 - 13:14
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک بۆ بەرزبوونەوەى زیاترى پلەکانى گەرما و ئەگەرى نمەباران 

ناس کورد-

شارەزایەکی کەشناسی ئاشکرایدەکات، ڕۆژی (سێشەممە) پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە هەندێک شوێن دەگاتە 41 پلەی سلیزی و بۆ ڕۆژی (چوارشەممە)ش ڕیکۆرد لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی لەم کاتەی ساڵدا تۆمار دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی (19ی نیسانی 2021) لەبڵاوکراوەیەکدا کە "ناس کورد" بینیویەتی پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو ئاشکرا کردووە و ڕایگەیاند، لەئەنجامی قوڵبوونەوەی شەپۆلی گەرما لەسەر ناوچەکانمان ڕۆژی (سێشەممە) بە تێکرایی 3 بۆ 4 پلەی سلیزی زیاتر پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم بەرز ئەبێتەوە تا ٣٤ پلە و سەنتەری پارێزگای کەرکوک تا ٣٨ پلەی سلیزی.

 

باسی لەوەشکرد، لەناوچە نزمەکان و سنوری ئیدارەی گەرمیان پلەکانی گەرما 38  تا 41 پلەی سلیزی بەرزدەبێتەوە.

 

ڕونیشیکردەوە، لەئەنجامی کاریگەری لاوازی نزمە پاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریای ناوەراست ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەناوچە شاخاوییەکانی باکور و رۆژھەڵاتی پارێزگای دھۆک لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ عەسر ئەگەری نمە باران ئەبێت لە ھەندێک ناوچەی شاخاوی سنورەکەدا ھەورە بروسکە رووئەدات.

 

پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ڕۆژی (چوارشەممە) ئاشکرا کردووە بەجۆرێک، کاریگەری قوڵبوونەوەی شەپۆلی گەرما بەردەوامی ئەبێت و ریکۆرد لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی لەم کاتەی ساڵدا تۆمار دەکرێت، وە ئەگەری نمە باران و روودانی بروسکە زیاتر ئەبێت بۆ ناوچەکانی دیکە.