ناس کورد-
کوڕە گەورەى ئەمیرێکى هۆزەکانى عێراق لە نەخۆشخانەى فاروق لەشارى سلێمانى بە جەڵتەى دڵ گیانى لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیژنەى هەرێم و پارێزگاکانى عێراق لە ئەنجومەنى نوێنەران (19ى نیسانى 2021) سەرخۆشییان لە شێخ خالید ئەلکەعبى کرد ئەمیرى هۆزەکانى بەنى کەعب بەهۆى کۆچى دوایى مەهدى کوڕە گەورەیەوە بە جەڵتەى دڵ لە نەخۆشخانەى فاروق لەشارى سلێمانى.
ئەمە لەکاتێکدایە کە شەوى رابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرێمى کوردستان باس لە قەرەباڵغییەکى زۆر کرا لەبەردەم شارى پزیشکى فاروق و باس لەوە کرا کە گوایە هۆکارى قەرەباڵغییەکە گیانلەدەستدانى بەرپرسێکى دیارى کوردستانە.