گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى وەزارەتى دەرەوەى ئێران لەبارەى دانوستانى وڵاتەکەیى و سعودیە

2021.04.19 - 10:59
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى وەزارەتى دەرەوەى ئێران لەبارەى دانوستانى وڵاتەکەیى و سعودیە

ناس کورد-

وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران پێشوازى وڵاتەکەى بۆ دانوستان لەگەڵ وڵاتى سعودیە راگەیاند و ئاماژەى بەوە کرد "لەبەرژەوەندى هەردوولایە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خەتیب زادە، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران (19ى نیسانى 2021) لەمیانەى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد، پێشوازى لە دانوستان لەگەڵ وڵاتى سعودیە دەکەین و ئەو کارە لەبەرژەوەندى هەردوو وڵاتەیە.

 

زادە رونیکردەوە، دانوستانەکە ئاسایش و سەقامگیرى لەناوچەکە پەرەپێدەدات.

 

لەبارەى بڵاوبوونەوەى هەواڵى بوونى دانوستان لە ئیستادا لەنێوان ئەو دوو وڵاتە، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران وتى "ئەوانەى هەواڵى بوونى دانوستانى نێوان ئێران و سعودیە لە ئێستادا بڵاودەکەنەوە مێژوویەکى دریژیان هەیە لە بڵاوکردنەوەى پڕوپاگەندە و هەواڵى ناڕاست.

 

لێدوانەکە لە کاتێکدایە کە ڕۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرای کرد، دوای چوارساڵ لە پچڕاندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوانیان، یەکەم گەڕی دانووستانی نێوان سعودیە وئێران لە 9ی ئەم مانگەدا لە عێراق ئەنجامدراوە.  

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "فاینەنشاڵ تایمز"ی بەریتانی (18ی نیسانی 2021)، لە 9ی ئەم مانگەدا (نیسان) گەورە بەرپرسانی سعودیە و ئێران لە بەغدا کۆبوونەتەوە، کۆبوونەوەکەش لە چوارچێوەی گەڕی یەکەمی گفتوگۆکانی نێوانیان بووە کەدوای چوارساڵ لە پچڕاندی پەیوەنییەکانیاندا هاتووە.  


ئاماژبەوەشکراوە، "ئەنجامی گەڕی گفتۆگۆکانی نێوان هەردوولا ئەرێنی بوون کە تێیدا تاوتوێی هێرشە مووشەکەکانی حوسییەکانی یەمەن کراوە بۆ سەر سعودیە".  

  

دەشڵێت، "دانوستانەکان ئەرێنی بوون."  

 


ڕاپۆرتەکە باسی لەوەکردووە، "واشنتۆن و تاران لە ئێستادا لەهەوڵی ئەوەدان ئەو ڕێکەوتنە ئەتۆمیەی کە لە ساڵی 2015دا واژوو کرابوو زیندوو بکەنەوە کە ئەوەش بە تووندی سعودیە دژایەتی دەکات".  


بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، "ڕیاز داوا دەکات بەشێوەیەکی تووندتر ئەمەریکا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی مامەڵەیەکی نوێی لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بکەن کەدەبێت وڵاتانی کەنداو بەشێکن لەهەر دانوستانێک کە لەسەر ئەو پرسە دەکرێت بۆئەوەی ئەوان دڵنیابن لەوەی کەدەبێتە هۆی ڕێگریی لەپەرەسەندنی بەرنامە مووشەکییەکەی تاران وڕاگرتنی پشتیوانییەکانی بۆ بریکارەکانی لە ناوچەکەدا".