گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسێکی باڵای ئێران: ئەمریکا توانای هێرشی سەربازی نیە

2019.06.09 - 09:52
بەرپرسێکی باڵای ئێران: ئەمریکا توانای هێرشی سەربازی نیە
ناس کورد- بەرپرسێکی باڵای ئێران ڕایگەیاند ئەمریکا توانای ئەنجامدانی هێرشی سەربازی نیە و ئەگەر " بچووکترین هەڵە ئەنجام بدەن تەواوی ناوچەکە دەسووتێت". . موحسن ڕەزایی سکرتێری مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە میانی بەشداریکردنی لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی وڵاتەکەیدا ڕایگەیاند: " لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە ئەمریکا بەردەوام فشار و هەڕەشەی لە ئێران کردووە". . ئەو بەرپرسە باڵایەی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە ئەمریکا توانای ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران نیەوتەنیا دەتوانێت شەڕی ئابوری بکات لەوبارەوە دەڵێت: "ئەگەر ترەمپ و گروپەکەی توانای هێرشیان هەبوایە بێ گومان ئەنجامیان دەدا". . ڕەزایی جەختیشیکردووەتەوە، ئەمریکا دەزانێت کە توانای سەربازی ئێران گەیشتووەتە ئاستێک، ئەگەر بچووکترین کارێک ئەنجام بدەن تەواوی ناوچەکە ئاگر دەگرێت و شتێک بۆ هاوپەیمانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەکە نامێنێتەوە.