گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشنیارێک بۆ پێدانى پارە لەبرى خۆراکى مانگانە بەهاوڵاتیان ئاشکرا دەکرێت 

2021.04.19 - 09:56
App store icon Play store icon Play store icon
پێشنیارێک بۆ پێدانى پارە لەبرى خۆراکى مانگانە بەهاوڵاتیان ئاشکرا دەکرێت 

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى ئابورى و وەبەرهێنان لەپەرلەمانى عێراق ئاشکراى دەکات، لەکۆى نزیکەى 40 ملیۆن هاوڵاتى ، تەنها یەک ملیۆن بەشە خۆراکى مانگانەیان ڕادەستدەکرێت و پشتى پێدەبەستن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەهرۆ محەمەد، ئەندامى لیژنەکە (19ى نیسانى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباح ڕایگەیاند، لیژنەکەیان تاوتوێیەکى زۆر و میوانداریەکى زۆرى پسپۆڕانى کردووە بۆ قسەکردن لەسەر بەشە خۆراکى مانگانە و هەروەها دانانى میکانیزمێک بۆ چارەسەرکردنى گرفتەکانى کە بۆ ماوەى 15 ساڵە بەردەوامە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بەپێى داتاکانى وەزارەتى بازرگانى 39 ملیۆن هاوڵاتى بەشە خۆراکى مانگانە دەیانگرێتەوە و گرێبەستەکانیش کە بۆدابینکردنى خۆراکە سەرەکییەکانى ئەو سیستمە کراوە بەپێى ئەو ژمارەیە کراوە بەڵام بەپێى ئەو توێژینەوانەى کە کراون تەنها یەک ملیۆن هاوڵاتى لەبەغدا و پارێزگاکانى تر و هەرێم ئەو بەشە خۆراکانە وەردەگرن و پشتى پێدەبەستن.

 

ئەو پەرلەمانتارە جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، هەموو هاوڵاتیان مافى بەشە خۆراکى مانگانەیان هەیە بەڵام بەپێى ڕێنمایەکانى حکومەت نادرێتە ئەو فەرمانبەرانەى کە داهاتى مانگانەیان لەملیۆن و نیوێک دینار زیاترە.

 

محەمەد دەشڵێت، ژمارەى ئەوانەى کە بەشەخۆراکى مانگانەیان ڕادەستدەکرێت ڕێژەیەکى کەمە بەپێى ژمارەى دانیشتوانى عێراق زۆرجار ئەوەش بەهۆى دواکەوتن و خراپى هەندێ لەخۆراکەکانى.

 

ئەو ئەندامەى لیژنەى ئابورى و وەبەرهێنان، باسى لەوەش کرد، چەند بۆچونێک لەئارادایە کە لەبرى ئەو خۆراکانە پارە دابەش بکرێت بەو پێیەى گەندەڵى تێادا ناکرێت چ لەگرێبەستەکان یاخود لەگواستنەوە و گۆڕینى جۆرى خۆراکەکان، بەڵام ئەوەش ئاسان نیە.