گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەرلەمانتارێكی شیعە بەسەرهاتێكی مام جەلال ئاشكرادەكات

2021.04.19 - 09:34
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێكی شیعە بەسەرهاتێكی مام جەلال ئاشكرادەكات

ناس کورد-

پەرلەمانتارێكی ڕەوتی حیكمە بەسەرهاتێك لەسەر پەیوەندی مام جەلال و عەبدولعەزیز دەگێرێتەوە كە لە فرۆكەخانەی قاهیرەی نێودەوڵەتی ڕوویداوە و میسرییەكانی توشی سەرسوڕمان كردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن فەدعەم پەرلەمانتاری ڕەوتی حیكمە لە كۆرێكی ئۆنلایندا لە كڵەب هاوس (18 نیسانی 2021) كە "ناس كورد" بەشداری تێدا كردووە، باسی لەوەكرد ئەوكاتەی تاڵەبانی لە ویلایەتی یەكەمی خۆی سەردانی كۆماری میسری عەرەبی كردووە، عەبدولعەزیز حەكیمی لەگەڵ خۆی بردووە، لەوێ لەفرۆكەخانە پێشیی خۆی خستووە و ئەمەش هەندێ ئیشكالی پرۆتۆكۆلی لێ دروست بووە.

 

فەدعەم وتیشی بەشی پرۆتۆكۆل و پێشوازیی پرسیویانە لە تاڵەبانی تۆ سەرۆك كۆماری عێراقیت، ئەم پیاوەی لە پێشتەوە دەڕوات كێیە؟ ئەویش وتویەتی: ئەوە ئەو كەسەیە رێگەی خۆشكردووە بۆ ئەوەی من ببمە سەرۆك كۆمار.

 

پەرلەمانتارەكەی حیكمە باسی لەوەكرد پەیوەندی دامەزرێنەرانی پرۆسەی سیاسی عێراق 2003 لەئاستێكی بەرزی هاوكاری و برایەتیدا بووە و چەند هەڵوێستێكیتری هاوشێوە گەواهی ئەو راستییەن.