گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

داهاتى دەروازەیەکى سنورى هەرێم ئاشکرا دەکرێت ’چوار سەد و پەنجا ملیۆن دۆلار’

2021.04.19 - 09:12
App store icon Play store icon Play store icon
داهاتى دەروازەیەکى سنورى هەرێم ئاشکرا دەکرێت ’چوار سەد و پەنجا ملیۆن دۆلار’

ناس کورد-

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان کۆى ئاڵوگۆڕى بازرگانى وڵاتى تورکیا و داهاتى ساڵانەى دەروازەى ئیبراهیم خەلیل ئاشکرا دەکات و داوا لە حکومەت دەکات کە پێداچوونەوە بە کارى کۆمپانیاکان بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى حەمە ساڵح، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان (19ى نیسانى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى گرتەیەکى ڤیدیۆیى ئاماژەى بەوە کرد "ساڵانە 33%ی کۆی ئاڵوگۆڕی بازرگانی وڵاتی تورکیا لەرێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە بوە و زیاتر لە 1090000 (ملیۆنێک و نەود) هەزار بارهەڵگر بازرگانی هاتوچۆی کردوە".

 

وتیشى، کۆى داهاتى ساڵانەى ئەو دەروازەیە 450000000  (چوار سەد و پەنجا) ملیۆن دۆلار بوە کە زۆرینەی ئەو پارەیە بەناوی بەخشین و کەرتی تایبەت بۆ کۆمپانیاکان رۆیشتوە.

 

پەرلەمانتارەکەى گۆڕان داواى لە حکومەت کرد کە پێداچوونەوە بە کارى کۆمپانیاکان لە دەروازە سنورییەکان بکات و وتى "ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت گەندەڵی رێکخراوە و حکومەت خۆی دەتوانێت لەرێگەی دامەزراوەکانی ئەو باج و رسوماتانەی کۆمپانیاکان وەری دەگرن و 20% رادەستی حکومەت دەکەن، دەتوانێت خۆی سەرپەرشتی بکات و داهات چەند بەرامبەر بەرزبکاتەوە.