گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دارایی پەرلەمان وادەیەک بۆ ’’یەکلاکردنەوەى’’ چۆنیەتى ناردنى پشکى هەرێم دیاریدەکات

2021.04.18 - 23:38
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی پەرلەمان وادەیەک بۆ ’’یەکلاکردنەوەى’’ چۆنیەتى ناردنى پشکى هەرێم دیاریدەکات

ناس کورد-

 

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت وەفدێکی ھەرێم بچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی ڕەوانەکردنی پشکی ھەرێم و هەفتەى داهاتوو ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شیروان میرزا ئەندامى لیژنەى دارایی و پەرلەمانتارى یەکێتى بە تەلەفزیۆنى فەرمى حزبەکەى راگەیاند "بۆ چۆنیەتی ڕەوانەکردنی پشکی ھەرێم دەبێت وەفدێکی تەکنیکی حکومەتی ھەرێم سەردانی بەغداد بکات بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمی ڕەوانەکردنی پشکی ھەرێم".

 

وتیشى "چاوەڕوان دەکرێت تا ھەفتەی داھاتوو چۆنیەتی ناردنی پشکی ھەرێم یەکلایی بکرێتەوە و پشکی ھەرێم رەوانە بکرێت، چوونی وەفدی ھەرێم چۆنیەتی ناردنی پارەکە یەکلایی دەکاتەوە".

 

رۆژى چوارشەممە 31 ى ئازارى 2021 پەرلەمانى عێراق پڕۆژەى بودجەى عێراقى پەسەندکرد، دواتریش سەرۆکایەتى کۆمار پەسەندیکرد، بەڵام تا ئێستا نەچووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.  

  

بەپێی یاساى بودجە، پشکى هەرێم بە نزیکەى 12 ترلیۆن دینار دیاریکراوە، لەبەرانبەر رادەستکردنى داهاتى 250 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە و نیوەى داهاتە فیدراڵییەکان، بەڵام هیچ میکانیزمێک بۆ دیاریکردنى ئەو پابەندییانە دیارینەکراوە.