گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغدا ’’قەدەغەى نوێ’’ بەسەر هەرێمدا دەسەپێنێت

2021.04.18 - 23:17
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا ’’قەدەغەى نوێ’’ بەسەر هەرێمدا دەسەپێنێت

ناس کورد-

 

وەزارەتى بازرگانى عێراق جموجۆڵى گواستنەوەى گەنم و جۆى لەنێوان هەرێم و پارێزگاکانى ناوەڕاست و باشور قەدەغەکرد، بە ئامانجى سنوردانان بۆ ئەو دانەوێڵەیەى کە سەرچاوەى هاتنى نادیارە، لەگەڵ ساغنەکردنەوەى دانەوێڵەى ساڵى رابردوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لەبەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، بڕیاردراوە بە قەدەغەى گواستنەوەى بەرهەمى ستراتیژى کشتوکاڵى گەنم و جۆ لە هەرێمى کوردستانەوە بۆ سەرجەم پارێزگاکان و بە پێچەوانەشەوە، لەگەڵ قەدەغەى گواستنەوەى لەنێوان پارێزگاکاندا تا کاتێکى نادیار.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها بڕیاردراوە لەسەر رێگرى لە هاوردەکردنى دانەوێڵە بۆ بەرژەوەندى کەرتى تایبەت لەسەرجەم دەروازە سنورییەکان، جگە لەو بەرهەمانەى بۆ وەزارەتى کشتوکاڵ هاوردە دەکرێن.

 

وەزارەتى کشتوکاڵ جەختیکردووەتەوە ئامانج لەو بڕیارانە رێگرییە لە بە بازاڕکردنى دانەوێڵەى ساڵى رابردوو، رێگرى لە زیانگەیاندن بە ئاسایشى خۆراک بەشێوەیەکى گشتى، سنوردانان بۆ ئەو دانەوێڵەیەى کە سەرچاوەى هاتنى نادیارە.