گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دڵنیاییەک لە وەزیری تەندروستییەوە لەبارەى  ڤاکسینى دژە کۆرۆنا

2021.04.18 - 21:39
App store icon Play store icon Play store icon
دڵنیاییەک لە وەزیری تەندروستییەوە لەبارەى  ڤاکسینى دژە کۆرۆنا

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان دڵنیایى لە گەیشتنى ڤاکسینى زیاتر بۆ هەرێمى کوردستان دەدات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان (18ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، پێشوازیکردن لە وەرگرتنی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەم هەفتەیەدا زۆر بووە بە بەراورد بە هەفتەکانی ڕابردوو کە هەموو هەوڵێکمان ئەوە بوو هاوڵاتی ڕوو لە خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی ڤاکسین بکەن.

 

وتیشى، ئەم هەفتەیە شەش هەندی پێشوو خۆتۆمارکردن و سەردانی هاوڵاتیان زیادی کردووە، ئێستا هەموو جۆرەکانی ڤاکسینی بەردەست هاوڵاتی بە پەسندی دەزانێت و وەریدەگرێت.

 

وەزیرى تەندروستى رونیکردەوە، لەکۆی 55820 ڤاکسینی گەیشتوو، زیاتر لەسەدا 85% ی ڤاکسینەکان لەلایەن چین و توێژە جیاوازەکانی هاوڵاتیان وەرگیراوە، خۆشبەختانە هیچ لێکەوتەیەکی نامۆ و مەترسیدار تۆمار نەکراوە.

 

جەختیشیکردەوە، ئەمشەو بەشێکی دیکەی ڤاکسین بۆ چەند سەنتەرێک دەگاتە هەرێمی کوردستان.

 

وەزیرى تەندروستى دڵناییدا، تاکە ڕێگای وەرگرتنی ڤاکسین بە ڕێگای خۆتۆمارکردنی پێشوەختەی ئەلیکترۆنی دەبێت لە پۆڕتاڵ و لینکی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو بە یەکسانی بگاتە هاوڵاتیان لەسەر بنەمای پێشینەی تەمەن و نەخۆشی درێژخایەن.

 

وتیشى، پێدانی ڤاکسین بە یەکسانی بەسەر هاوڵاتیان بەردەوام دەبێت بە مەرجی بوونی نۆرە (موعد)ی تۆمارکراو، هیچ کەس و لایەنێک بەبێ (وادەی تۆمارکراو) ناتوانێت و مافی وەرگرتنی نابێت.

 

رونیشیکردەوە، کارتی وەرگرتنی ڤاکسین ( ڤیزای ڤاکسین Vaccine VISA)ی نێودەوڵەتی ئامادەکراوە و تەنها بۆ هاوڵاتیانی تۆمارکراو دەدرێت و لە داهاتودا دەبێتە مەرجی زۆر لە بوارەکانی ژیان.