ناس کورد-
لە کەوتنە خوارەوەى ئەو دوو کاتیۆشایەى سەر شارۆچکەى کفرى هاووڵاتییەک برینداربو و لە ئێستادا بۆ چارەسەرکردن لە نەخۆشخانەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان (18ى نیسانى 2021) جگە لە سەردانیکردنى ئەو دوو شوێنەى کە کاتیۆشاکانى لێ کەوتە خوارەوە ئەو بریندارەشى لە نەخۆشخانە بەسەر کردەوە کە لە ئەنجامى کەوتنەوەى دوو کاتیۆشاکە بریندار ببوو.
لەکاتى بەربانگدا دوو کاتیۆشا لەناوەندى کفرى کەوتە خوارەوە و تا ئێستاش هۆکارى کەوتنە خوارەوەى کاتیۆشاکان نەزانراوە.
"ناس کورد" لەسەرچاوەیەکى ئەمنى شارۆچکەى کفرییەوە زانیوویەتى "دوو کاتیۆشا لەناوەندى شارۆچکەکە کەوتووەتە خوارەوە و ڕوداوەکە جگە لە زیانى ماددى زیانى گیانى لێ نەکەوتۆتەوە.
بەگوێرەى زانیارییەکانى سەرچاوەکەى "ناس کورد" یەکێک لە کاتیۆشاکان لە گەڕەکى ئیمام محەمەد و ئەوى تریان لەناو بازاڕى کفرى کەوتووەتە خوارەوە.
لەئێستادا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنى کەوتنەوەى دوو کاتیۆشاکە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستى پێکردووە.