گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشتر ناس کورد، گیرخواردنی شەش هەزار عەمرەکاری کوردی لەسعودیە بڵاوکردەوە

حەج و عەمرەی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دۆخی عەمرەکارانەوە بڵاوکردەوە

2019.06.08 - 23:07
App store icon Play store icon Play store icon
حەج و عەمرەی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دۆخی عەمرەکارانەوە بڵاوکردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد - دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێکی ناس کورد لەبارەی گیرخواردنی شەش هەزار عەمرەکاری کورد لە سعودیە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. . بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرە لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەھۆکاری تێکچوونی فڕۆکەیەکی جۆری جامپۆی ھێڵی فڕۆکەوانی عێراقی لە شاری جەدە خشتەی گەڕانەوەی عەمرەکارانی هەرێم تێکچووە، بەڵام لەئێستادا بەھەوڵی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعەمرە کێشەکە چارەسەرکراوە لەسێ بۆ چوار ڕۆژی داھاتوو ھەموو عەمرەکارانی ھەرێم دەگەڕێنەوە فڕۆکەخانەکانی ھەولێر و سلێمانی. . ئەوەش دەڵێت:"ھەر عەمرەکارێک سکاڵای لەسەر ھەر کۆمپانیەک ھەیە بەڵێنەکانی بەرامبەر جێبەجێ نەکردوون، دەتوانێت سکاڵا تۆمار بکات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرە لیژنەیەکی تایبەتی لێکۆڵینەوەی پێکھێناوە و ئیجرائاتی توند و پێویست بەرامبەر کەمتەرخەمی ھەرکۆمپانیایەک دەگرێتە بەر". . بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعەمرە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، پەیوەندی بەدەستەی باڵای حەجی عێراق دەکەن، بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویست بەرامبەر ھێڵی ئاسمانی بگیرێتەربەر بۆ ئەوەی لەحاڵەتی بوونی ھەرگرفتێکی تەکنیکی یاھەر ھۆیەک ببێتە ھۆکاری دواکەوتن لەخشتەی ڕۆیشتن و گەڕانەوەی عەمرەکارانی ھەرێمی کوردستان . . ناس کورد پێشتر لەزاری عەمرەکارانەوە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە ئاماژەی بەخراپی دۆخی عەمرەکارانی کورد لەسعودییە کرد، کە بەشێکیان پارەیان پێنەماوە و لە سعودییە گیریان خواردووە. .