ناس کورد-
پزیشکێکى پسپۆڕى بوارى خۆراک ١٢ هۆکار دەخاتەڕوو بۆ ئەوەى ڕۆژانە رۆژووانان لە مانگى ڕەمەزاندا ماست بخۆن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک (18ى نیسانى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بە ١٢ هۆکار دەکات بۆ ئەوەى ڕۆژووانان لە مانگى ڕەمەزاندا ماست بخۆن و ئاماژە بەوە دەکات کە ماست به یه‌کێک له باشترین خوادنه‌کان داده‌نرێت له مانگی ڕەمه‌زان به تایبه‌ت له ژه‌می پارشێودا ۰
ئه‌و هۆکارانه‌ی وا ده‌کات ڕۆژانه ماست بخۆێت له مانگی ڕەمه‌زان :
سووده‌کانی ماست له مانگی ڕەمه‌زان :
گرنگترین سووده ته‌ندروستیه‌کانی ماست :
ماست یه‌کێکه له‌و خۆراکانه‌ی که پزیشکه پسپۆڕەکان کۆکن له سه‌ر سووده ته‌ندروستیه‌کانی ، به یه‌کێک له باشترین خوادنه‌کان داده‌نرێت له مانگی ڕەمه‌زان به تایبه‌ت له ژه‌می پارشێودا ۰
گرنگترین سووده ته‌ندروستیه‌کانی ماست :
۱ ـــ سه‌رچاوه‌یه‌کی باشه بۆ پڕۆتین ؛ هه‌ستی برسیه‌تی که‌م ده‌کاته‌وه له کاتی به‌ڕۆژبوون دا ۰
۲ ـــ بڕێکی باش له ڤیتامینه‌کانی تێدایه وه‌ک ڤیتامین ( B ) و ( D ) له‌گه‌ڵ کانزاکانی وه‌ک کالسێوم و پۆتاسێوم و مه‌گنسێوم ۰
۳ ـــ ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی پڕۆباتیکه‌کان ؛ که بریتی یه به‌کتریا سوودبه‌خشه‌کان به له‌ش که کاری کۆئه‌ندامی هه‌رس ڕێک ده‌خات و پاش سک چوون یان وه‌رگرتنی ئه‌نتی باێوتیکه‌کان ژماره‌ی به‌کتریا سوودبه‌خشه‌کان که‌م ده‌کات و له ناو ده‌چن ۰
٤ ــــ بۆ خۆپاراستن له نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و کلۆربوونی ددان ۰
٥ ــــ که‌مکردنه‌وه‌ی ئههری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن ۰
٦ ـــ ماستی بێ چه‌وری یارمه‌تی دابه‌زینی کۆلیستڕۆڵی خراپ و فشاری خوێن ده‌دات
۷ ـــ ماستی بێ چه‌وری ڕێگری ده‌کات له زیاد بوونی کێش و قه‌ڵه‌وی ورگ و یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات ۰
۸ ــــ به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش له‌گه‌ڵ ئاسانکردنی هه‌ڵمژینی هه‌ندێک ڤیتامین و کانزا‌کان له ڕیخۆڵهدا۰
۹ ـــ ماستی بێ چه‌وری خۆراکێکی باشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی حه‌ساسیه‌تیان به شیر هه‌یه یان ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌هیجی کۆڵۆنیان هه‌یه ۰
۱۰ ـــ یه‌کێکه له باشترین خواردنه‌کان بۆ ئه‌و ئافره‌تی دووگیانی به‌ڕۆژوو به مه‌رجێک ماسته‌که له شیری بێ چه‌وری یان که‌م چه‌وری بێت ۰
۱۱ ـــ یارمه‌تی ڕێک کردنه‌وه‌ی خه‌و ئه‌دات ۰
۱۲ ــــ یارمه‌تی چاک بوونه‌وه‌ی قورحه و هه‌وکردنی گه‌دده و دوانزه‌گرێ ئه‌دات به مه‌رجێک ماسته‌که له شیری بێ چه‌وری یان که‌م چه‌وری بێت ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک